به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری بۆكان بنه‌ماڵه‌ی “ترووسكه سادقی” هه‌واڵنێری ئێران ئه‌نترناسیۆناڵیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم مامۆی “ترووسكه”یان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كردووه و داوایان لێ كردووه كه ژماوه ته‌له‌فوون و شوێنی مانه‌وه‌ی برازاكه‌ی ڕاده‌ستیان بكات. گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له حاڵێكدایه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و سپای پاسداران چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له “ترووسكه سادقی” كردووه.