پاش چه‌ند ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له كرێكارانی ناڕازی كردووه.
ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م سایتی ٢ی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی كرێكارانی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی “ته‌وه‌كۆلی” به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ٢ بوون. پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكاران كرد كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه بده‌ن ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای سه‌خت ده‌بنه‌وه.