کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ دایكی دادخوازی “سیاوه‌ش مه‌حموودی”

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ دایكی دادخوازی سیاوه‌ش

“به‌پێی زانیارییه‌كان، “له‌یلا مه‌هده‌وی” دایكی هه‌میشه زیندوو “سیاوه‌ش مه‌حموودی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه‌.

“فاتمه‌ حه‌یدره‌ی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی كه‌ره‌ج هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر “له‌یلا مه‌هده‌وی” دایكی “سیاوه‌ش مه‌حموودی” و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێ كردووه‌. به‌وته‌ی “فاتمه‌ حه‌یده‌ری”، له‌یلا له‌ هه‌ر شوێنك ئه‌یه‌وێت كار بكات ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ئازار ده‌درێت، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی شه‌خسی ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ چاودێری ده‌كرێت و ئیداره‌ی ئیتلاعات ناچاری ده‌كات ئه‌و ئێستۆریانه‌ی له‌سه‌ر كوڕه‌ گیانبه‌خكردووه‌كه‌ی دای ئه‌نێت بیسڕێته‌وه‌.