ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به ناردنی كورته‌نامه بۆ دانیشتووانی سه‌قز له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك كردووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری نه‌كه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سیتادی هه‌واڵنێری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان به هه‌ناردنی په‌یامه‌ك بۆ خه‌ڵك، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌شدار بن و ئه‌گه‌ر هۆشداره‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرن، ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه.
