دكتۆر “یاسر ڕه‌حمانی” پزیشكی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد برینداره‌كانی تیمار ده‌كرد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی گیانییان لێ كردووه.
ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌دوای سه‌پاندنی سزای یه‌ك ساڵ و نیو زیندان به‌سه‌ر “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی خووزستان و به‌ندكرانی دووباره‌ی “سپیده قوڵیان” چالاكی مه‌ده‌نی بوێری ئێران، ئه‌مجاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی گیانی له دكتۆر “یاسر ڕه‌حمانی” پزیشكی دڵسۆزی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په كردووه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بایه‌خی به گیانی مرۆڤ داوه.