کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی پۆست

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی پۆست كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بده‌ن له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.

له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی پۆست له‌ شاره‌كانی تاران، سنه‌،زه‌نجان و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت مانیان گرتبوو به‌ڵام، به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان هه‌موویان بێكار ده‌كرێن و به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” ڕاده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ن.