کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پارس جنووبی

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالس

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له‌ ١٥ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالس كردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و شۆرایه‌ دا هاتووه‌: ١٥ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ١٢٠ هه‌زار كرێكاری ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت ده‌كه‌ن به‌ بیانووی داكۆكی كردن له‌سه‌ر مافی هاوكاره‌كانیان خراونه‌ته‌ ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه‌. داوا له‌ هه‌موو هاوكاره‌كانی ئه‌ركان سالس، په‌یمانی و ڕه‌سمی نه‌وت ده‌كه‌ین په‌یامی یه‌كگرتوویی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بكه‌ن تاكوو بزانن كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت قه‌د پشتی هاوكاره‌كانیان به‌ر ناده‌ن.