كاناڵی تیلیگرامی ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی وڵات ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ٢٠ خوێندكاری زانكۆی ته‌باته‌بایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كاناڵی تیلیگرامی خوێندكارانی وڵات: لانیکەم ٢٠ خوێندکاری کچ لە كۆلێژه زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی تەباتەبایی، لەلایەن مەئمورانی حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه نامەی بێ ژمارە و بەرواریان پێگەیشتووە و هەڕەشەیان سەبارەت بە ڕەچاونه‌کردنی حیجابی ئیجباری لێكراوە.
