به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك و كۆمیته‌ی ئینزیباتی ئه‌و شیركه‌ته له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكاران كردووه كه ئه‌گه‌ر بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه، سزا ده‌درێن.
كرده‌وه‌ی نایاسایی به‌رپرسانی شیركه‌ت له حاڵێكدایه كه كارخانه‌ی هێپكۆ ساڵانێكه گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵیی بووه و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌رده‌وام دواخراوه. كرێكارانی ئه‌و ناونده سه‌نعه‌تیه له ده‌یه‌ی ٩٠ی هه‌تاوی دزی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تیان ئاشكرا كردبوو به‌ڵام له جیاتی تاوانباران، كرێكارانی ناڕازی بێكار و و سزا دران.