ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه دڵه‌ڕاوكێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له دڵدایه، له ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه‌وه هوشداری به هاووڵاتیان داوه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئه‌و شاره ده‌ستپێنه‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕژیمه سته‌مكاره كه ڕۆژ به ڕۆژ له ڕوخان نزیكتر ده‌بێته‌وه، له كورته نامه‌كاندا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دیكه كه ببێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك وده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، تاوانه و له داهاتوودا تاوانباران سزا ده‌درێن.
