كۆمیته‌ی ئاشتی نۆبێل له ڕاگه‌یاندنێك دا وتی: نه‌رگس محه‌ممه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌لایه‌ن توندئاژۆوه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه.
یۆرگن واتنه ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م ڕایگه‌یاند: نه‌رگس محه‌ممه‌دی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا وتوویه كه له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه. به‌كرێكیراوه‌كانی ڕژیم به نه‌رگس محه‌ممه‌دیان وتووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به چالاكییه‌كانی بدات، ده‌كوژرێت. كۆمیته‌ی ئاشتی نۆبێل وێڕای ده‌ربڕنی نیگه‌رانی خۆی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كردووه گیانی نه‌رگس محه‌ممه‌دی و هه‌موو ڕه‌خنه‌گرانی حكوومه‌ت بپارێزێت.