به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شارستانی “لالی” سه‌ربه پارێزگای خوزستان، له لایه‌ن به‌رپرسی تۆڕی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسی تۆڕی بێهداشت و ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه نه‌ك ته‌نیا ڕێگری له ده‌رمانی بریندارانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له مانگی به‌فرانباردا كردووه، به‌ڵكوو به ده‌یان كه‌س له ناڕازیانی به‌شداربووی خۆپێشاندانه‌كانی، ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كردووه. شایانی باسه كادری ده‌رمانی ئه‌و شارستانه له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر یارمه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی بده‌ن، دۆسیه‌ی قه‌زاییان بۆ ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر ده‌كرێن.
