ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه هۆشداری به كۆماری ئیسلامی داوه كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر مێزی دانووستان و درێژه به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بدات، میكانیزیمی ماشه‌ی بۆ چالاك ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕانسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ ڕاستگۆیانه و جیددی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر میزی دانووستان و مه‌به‌ستی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ ترۆئیكای ئورووپایی ڕوون بكاته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته چڕتر ده‌كه‌نه‌وه.