پاش بۆردوومانی سێ سایتی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی، سپای پاسداران و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ستنی گه‌رووه‌كانی هۆرمۆز و بابۆلمه‌نده‌بیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، چه‌ند كه‌شتی سپای پاسداران به‌ره‌و گه‌رووی هۆرمۆز دا به‌ڕێكه‌وتوون و به‌رپرسانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له ئه‌مریكا و ئیسڕائیل كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌و گرووپه و ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێده‌كه‌ن.