به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو پزیشكی حكوومه‌تی به ناوه‌كانی بابه‌ك قوتبی و بۆرهان مورادوه‌یسی، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به سه‌ر ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سنه سه‌پاندووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له په‌ره‌ستاران و كادری دره‌مان ده‌كه‌ن.
بابه‌ك قوتبی سه‌رۆكی ڕێكخراوی زنیاری پزیشكی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه‌یه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كلینیكه ده‌رمانییه‌كانی شاری سنه و په‌روانه‌ی پزیشكی و په‌ره‌ستاری كادری ده‌رمانی ئه‌و شاره‌ی كردبوو. ناوبراو ناوی په‌ره‌ستاران و پزیشكانی ناڕازی به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات داوه تا له‌و ڕێگه‌وه گوشار بۆ سه‌ر كادری ده‌رمان بێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بۆرهان مورادوه‌یسی، پزیشكی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه كه له ڕێگه‌ی ڕانته‌وه چووه‌ته زانكۆی پزیشكی، هه‌ڕه‌شه‌ی له پێرسۆنێلی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌و به‌شه كردووه و ناوه‌كانیانی ڕاده‌ستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كردووه.