فهرماندهیهكى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و ئێران جموجۆڵى چه‌كدارى هه‌یه و ناسه‌قامگیرن و ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى ئه‌مریكا ببینه‌وه هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات.
“محه‌مه‌د ئوسانلوو”، فه‌رمانده‌ى هێزى “حه‌مزه‌ى سه‌یدو لشوههدا” ده‌ڵێت: ئێمه ده‌زانین به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ناشارنه‌وه و ئێمه‌ش ده‌ستێوه‌ردان له بابه‌ته‌كه ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر جۆره هه‌بوون یان كاریگه‌رییه‌كى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، رێگه ناده‌ین و رووبهڕووبهڕووى ده‌بینه و له‌م بابه‌ته‌شدا هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى ده‌دات.