به پێی ڕاپۆرته‌كان، “غوڵام حسێن موحسنی ئێژه‌یی” به‌رپرسی گشتی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به شێوازێكی عه‌له‌نی و خێرا حوكمه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” به سه‌ریاندا ئه‌سه‌پێندرێت وهه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كی كورتدا حوكمه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا چه‌ند هه‌زار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كراون و هه‌روه‌ها له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
