هاوكات له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و سه‌ركوت له كوردستان كه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئیسڕائیل و ئێران ده‌ستیپێكردووه، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێش‌گرتن له تاوانی ده‌زگای قه‌زایی، له ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵك كردووه.
له‌و په‌یامانه‌دا هه‌ڕه‌شه له شارومه‌ندان كراوه كه ئه‌گه‌ر به‌دوای په‌یجه‌كانی ئیسڕائیل دا بكه‌ون، به‌پێی ماده‌ی ٨ی یاسای “به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆژمنكارییهكانی ڕژمی زایۆنی” له‌گه‌ڵیان دا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كرێت. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵك كراوه له جیاتی دانانی پۆست و باسكردنی ڕوانگه‌ی خۆیان له په‌یجه‌كانی سه‌ر به ئیسڕائیل، بڵۆكیان بكه‌ن و له‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به ڕژیمی زایۆنین بچنه ده‌ره‌وه.