کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی دادستانی و ئیتلاعاتی هۆرمۆزگان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی فستیواڵی خواجه عه‌تا

هه‌ڕه‌شه‌ی دادستانی و ئیتلاعاتی هۆرمۆزگان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی فستیواڵی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، فسستیواڵی “گه‌ڕه‌كی خواجه عه‌تا” له‌ به‌نده‌رعه‌باس به‌ڕێوه‌ چوو و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.

پێشتر هه‌ندێك له‌ كۆنه‌په‌ره‌ستانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و فستیواڵه‌ هۆشداریان دابوو، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی به‌نده‌رعه‌باس فستیواڵه‌كه‌یان به‌ جوانی به‌ڕێوه‌ برد و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ژنان پێشوازی گه‌رمی لێ كرا. به‌دوای ئه‌و فستیواڵه‌، سیتادی ئه‌مری به‌ مه‌عرووفی به‌نده‌رعه‌باس، ئیداره‌ی ئیتلاعات و دادستانی ئه‌و شاره‌ فستیواڵه‌كه‌یان به‌ په‌ره‌پێده‌ری بێ ڕه‌وشتی و فه‌حشا تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌ كاربه‌ده‌ستانی كردووه‌.