به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، دادستانی كولی كیشوه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له میدیاكان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌منیه‌تی ده‌روونی كۆمه‌ڵگا تێك بده‌ن ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی ڕژیم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به پێی یاسا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كرێت. پێشتر و له هێرشه‌كانی پێشووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕژیم به‌رپرسانی ئه‌منی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕشه‌ی هاوشێوه‌یان له چالاكانی میدیای كردبوو.