لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “حامید حسێنزادە”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شاوانێ”ی سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا و بە بیانووی چالاکی سیاسی کوڕەکەی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکاندا، “هەرەشەی کوشتنی منداڵەکەی، دەستداگرتن بەسەر مڵك و ماڵ و دەرکردن لە ئێران”ی لێ کراوە.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەت پاش دەسپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی ڕۆژههڵات لە خاکی هەرێمی کوردستان، گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی ئەندامانی ئەم حیزبانەش لە نێوخۆی ئێران زیادی کردووە و بنەماڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان بۆ ئێران، لەژێر گوشاردان و لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکانیان، سنووردارکردنی ئاکاری کۆمەڵایەتی و یاسایی و هەروەها دەستداگرتن بەسەر سامانەکەیان لێ کراوە.
