“هیوا ساڵح زاده” ده‌رهێنه‌ری فیلم و خه‌ڵكی بانه كه ٩ ساڵ له‌وه‌به‌ر، پاش درووستكردنی فیلمێك سه‌باره‌ت به “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به كۆچ كردن بۆ توركیا بوو، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه.
له ماوه‌ی ٩ ساڵی ڕابردوودا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌دواداچوونی بۆ په‌روه‌نده‌ی “هیوا ساڵح زاده” نه‌كردووه. له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، ناوبراو پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران كرد و كه‌وته به‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كرێگراوانی كۆماری ئیسلامی. له ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای قودس له لوبنان و سووریا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.