به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كارمه‌ندانی ناڕازی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا و حه‌راسه‌تی زانكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێكراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كارمه‌ندان و كادری ده‌رمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و حه‌راسه‌تی زانكۆوه هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێكراوه. كارمه‌ندانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی بوون.