به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی له‌شكه‌ری كرماشان هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌ربازانی نێو پادگانه‌كان كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ نه‌هێنن و ڕابكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزای سێداره ده‌بنه‌وه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی كرماشان، زیاتر له ٧٠ كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌س بریندار بوون. زیانی گیانی قورسی هێزه‌كانی ڕژیم ترسی له دڵی چه‌كدارانی ڕژیم خستووه و به‌رپرسانی له‌شكه‌ری هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌ربازانی نێو پادگانه‌كان كردووه كه ئه‌گه‌ر شوێنی خزمه‌تیان به‌جێبێڵن له سێداره ده‌درێن.