له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی به‌رقی پیرانشار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لە دانیشتووانی ئه‌و شاره كردووه کە ئەگەر پاره‌ی كونتۆڕهكانتان په‌رداخت نه‌كه‌ن، ئەوا کارەباکەتان دەپچڕێت و ڕادەستی دادگا دەکرێن.
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی به‌رق له حاڵێكدایه كه ٢٠ ئوستانی ئێران گیرۆده‌ی بڕینی گازه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیش نیانتوانیوه نه‌وتی سپی و كه‌پسوولی گاز بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن به‌ڵام به به‌رپرسانی ئیداره‌ی گاز و به‌رقیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌كانیان په‌رداخت ناكه‌ن ڕاده‌ستی دادگا بكرێن و گاز و بهرقهكانیان قه‌تع بكه‌ن. بێكاری و هه‌ژاری و گرانی به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی هه‌ژار توانای دابینكردنی خۆراكیشیان نه‌ماوه و كۆمه‌ڵێك كه‌س نه‌خۆش و منداڵ و به‌ساڵاچوویان له‌ماله‌وه هه‌یه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به ژیان و كه‌رامه‌تی ئینسانی نادات.