به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “محه‌ممه‌د(سۆران) مورادخانی” كه سێ حه‌فته له‌وه‌به‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به بیانووی میدیایی كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌ندكرانی كوڕه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
“محه‌ممه‌د(سۆران) مورادخانی” شارۆمه‌ندی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی سنه، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه هێزه‌كای حكوومه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان خستۆته ژێر گوشار كه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كۆڕه‌كه‌تان میدیایی بكه‌نه‌وه، ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
