ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ١٢ منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١8 ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی دیزه‌جی ورمێ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٢ منداڵ به ناوه‌كانی مه‌تین جه‌عفه‌ری، پژمان جه‌عفه‌ری، سینا خه‌لیانی، یووسف قه‌له‌نده‌ری، یووسف عه‌لیڕه‌زایی، میلاد عه‌بدیلزاده، مه‌تین عه‌بدیلزاده، ژێهات عه‌لیڕه‌زایی، فه‌یسه‌ڵ عه‌لیڕه‌زایی، مانی ته‌واره، فه‌رزین خووبی و ئاكام قوربانتاج به تۆمه‌تی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بۆ ئیتلاعاتی سپای ورمێ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كراوه.