ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پۆشپه‌ڕ، ئاگر له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی شارستانی پاوه كه‌وته‌وه و ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ك له ژینگه‌پارێزانی شارستانی پاوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره به كه‌مترین ئیمكانات سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و شاره‌ن به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و هاتنی ڕه‌شه‌با، نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. شایانی باسه كه ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی شاری پاوه داوایان له خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر كردووه به هانایانه‌وه بچن و یارمه‌تیان بده‌ن.