به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار وڵاتی عه‌ره‌بی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان لو نێوان ئا‌مریكا و كۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی ڕێگری له هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ڕژیم، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایەن كۆبوونه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه عه‌ره‌بستانی سعودی، قه‌ته‌ر، عۆمان و میسر، له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا باره‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئا‌مریكا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامیكۆبوونه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاتانه له سه‌ر بواری هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به هۆی سه‌ركوتی به‌ربڵاوی ناڕازیان بووه و ئه‌و وڵاتانه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ڕژیم، به ده‌یان كاردانه‌وه‌ی خراپی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌بێت و نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته ڕاگه‌یاند. شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كان پێش ئه‌وه‌ی كه “دۆناڵد ترامپ” ڕایبگه‌یێنێت پلانی هێرشی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ڕووی داوه، به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كارێگه‌ی ڕاسته‌خۆی له سه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا هه‌بێت.
