به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت نرخی به‌نزین گران بكات و به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كان دا سه‌پاندووه.
له كاتیك دا كه هه‌ندیك له میدیاكانی ڕژیم باس له سێ نرخی بوونی به‌نزین ده‌كه‌ن، نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی نرخی سووته‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های پێداویستییه خۆراكییه‌كان چووه‌ته سه‌ره‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه كارناسانی ئابووری پێشتر سه‌باره‌ت به گران كردنی نرخی نان و به‌نزین هۆشداریان دابوو و له ڕۆژانی ڕابردوو پڕۆژه‌ی گران كردنی نرخی نان چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و مه‌ترسی گران كردنی به‌نزین له ڕۆژانی داهاتوو له ئارا دایه.
