کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له‌ سه‌قز

هه‌وڵی ڕژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌زاری ژینا ئه‌مینی له‌ سه‌قز 1

“موژگان ئێفتخاری” دایكی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئەمینی”، وێنەیەكی لە مەزارگەی كچه‌كه‌ی بڵاو كردووەتەوە كە لە لای گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ گۆڕی نوێ هەڵكەندراوە و دەڵێت: هەوڵ دەدەن مەزارگەی ژینا لەنێو قەڕەباڵغی گۆڕەكاندا ون بكەن و بەمجۆرە گۆڕی ژینا لەبیری خەڵك بەرنەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هەر جارە و فرت و فێڵێك بەكار دەبه‌ن.

جێگای ئاماژەیە كه‌ ماوەیەك لەمەوبەر شاره‌داری و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سەقز ئاسفاڵتی دەوروبەری گۆڕی ژینایان لابرد، ئەگەرچی ئەوێ مەیدانێكی گەورە بوو، بەڵام شوێنه‌كه‌یان ئامادە كرد تاكوو گۆڕی نوێ لە دەوروبەری گۆڕی ژینادا هەڵكەنن تاكوو لەو ڕێگەوە گۆڕی ژینا بشارنەوە و لەبەر چاوی خەڵك ونی بكەن، بەڵام كاردانەوەی زۆری خەڵكی لێكەوتەوە.