ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی”یان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار له ماڵه‌وه زیندانی كرد و ئێستا كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت په‌روه‌نده‌سازی بۆ بكات.
دوابەدوای دەستبەسەرکردنی “ئەمجەد ئەمینی” لەلایەن هێزەکانی سپاوە و پێش‌گرتن لە ڕۆیشتنی بنەماڵەکەی بۆ سەر مەزاری “ژینا”، ئیرنا، هەواڵدەریی حکوومەتیی ئێران ،بە ناردنی کورتەنامە بۆ خەڵک، دەستبەسەرکرانی “ئەمجەد ئەمینی”ی وەدرۆ خستەوە، هەروەها ئەم هەواڵدەرییە به ناردنی کورتەنامە لە زاری جێگری ئەمنییەتیی پارێزگاری سنەوە، پێش‌گرتن لە ڕۆیشتنی باوکی ژینا ئەمینی بۆ سەر مەزاری کچەکەی بە “پووچەڵکردنەوە”ی “تێرۆر”، ناو برد.
