له حاڵێكدا سێ گه‌نجی ژینگه‌پارێزی سنه له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری چیای ئاویه‌ردا گیانیان به‌خت كردووه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئازیه‌تبارن، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له جیاتی وڵامدانه‌وه، به‌دوای تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌سازی بۆ تاوانبارانی گۆماناوی دا ده‌گه‌ڕێت.
سه‌ید حسێن حسێنی، سه‌رۆكی دادگوسته‌ری كوردستان به بێشه‌رمییه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه په‌روه‌نده‌یه‌كی له دادسه‌رای سنه بۆ ئه‌و ڕووداوه درووست كردووه و مه‌ئمووره‌كانیان سه‌رقاڵی به‌دواداچوون بۆ تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه‌ن. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه له حاڵێكدایه كه خه‌ڵكی كوردستان له دروشمه‌كانیاندا به ئاشكرا حكوومه‌تیان به تاوانبار زانیوه و داوای وڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه.