به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، ده‌وڵه‌ت گه‌ڵاڵه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی ئازادكردنی نرخی نان ڕاده‌ستی مه‌جلیس كردووه و بڕیاره یارانه‌ی ئارد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به خه‌ڵك په‌رداخت بكرێت.
چالاكانی كرێكاری سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا و ڕایانگه‌یاند: ئێستا كه نرخی نان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت، هیچ چاودێرییه‌ك به سه‌ر نرخه‌كان و كوالێتی نان دا نییه. كاتێك نرخه‌كان ئازاد بكرێت به‌شێكی زۆر له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا توانای كڕینی نانیان نامێنێت و به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو پارانه به خه‌ڵك ئه‌درێت هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت.