به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانی مهاباد هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی چیای مێژوویی خه‌زایی داگیر بكه‌ن و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره سه‌باره‌ت به تێكدانی ئاسه‌واره دێرینه‌كانی ئه‌و كێوه هۆشدار به ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاسه‌واری سێ هزار ساڵه له كێوی خه‌زایی مهاباد دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و چیایه ناسناوی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌یه، كه‌چی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی فه‌رهه‌نگیان به‌ڵێنی له ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی بۆ سازكردنی خانووبه‌ره داگیر بكات. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، ناوچه‌یه‌كی مێژوویی سه‌رده‌می كاڵكلۆتیك(مس و سه‌نگ) له ده‌ورووبه‌ری شاری بیجاڕ به‌هۆی ئاوگیری به‌ندئاوی ته‌لوار، كه‌وته ژێر ئاو و ده‌رفه‌تی توێژینه‌وه زانستیه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می پێش شارنشینی له شارستانی بیجاڕ بۆ هه‌میشه له ناو چوو.