به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، یەکێک لە بەکرێگیراوانی ڕژیم بە ناوی “عابید ئەحمەدی”، کە بووەتە بەرپرسی سیستەمی ئەندازیاری کشتوکاڵی سنه، دەیەوێت ١٣٠ هێکتار زەویی نیشتمانی لە گوندی سەڵوات ئاوا ڕادەستی سێ ئه‌ندامی سپای پاسداران بكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “عابید ئه‌حمه‌دی” یەكێك لە دانیشتووانی گوندی “نووڕە”یە و تا ئێستا چه‌ند كه‌سی له‌و گونده ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كردووه. ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو زۆر چالاك بوو و ڕۆڵێكی گرینگی له شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی سنه دا هه‌بوو.
