به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له سووریه سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ژنانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی دیره‌زووره تا وه‌كوو هێزی چه‌كدار له شه‌ردا به‌كاریان بێنێت.
به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سپای پاسداران له حاڵێكدایه كه گرووپه‌كانی سه‌ر به سپای قودس له ڕۆژانی ڕابردوودا، له ڕێگه‌ی چۆمی فوراته‌وه دزه‌یان كردبووه نێو گوند و شارۆچكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیره‌زوور و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به شه‌ڕ هاتبوون. هه‌روه‌ها سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب ڕایانگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی ئه‌و كاره بۆ ڕاكێشانی ڕای عه‌شیره‌ته‌كان بۆ لای خۆی ئه‌نجام ده‌دات و هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌یوه‌ست كردنی ژنان به گرووپه چه‌كداره‌كان بێ وێنه بووه.