ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، محه‌ممه‌د نوریزاده، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستی دایه خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر محه‌ممه‌د نوریزاد و وێڕای زه‌وتكردنی نووسراوه‌كانی، بێ‌ڕێزیان پێ كردووه. ناوبراو دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت، هه‌وڵی خۆكوژی داوه به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوبه‌ندییه‌كانیه‌وه ڕزگار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. محه‌ممه‌د نوریزاد پاش وه‌رگرتی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه زیندان به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی جێگیر نییه و شه‌وی ڕابردوو دوو جار له‌هۆش خۆی چووه.