ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێكی به‌لووچ له زیندانی زاهیدان به ناوی “ئه‌سله‌م سدیقی” له ڕێگه‌ی لێدانی ده‌ماری ده‌ستیه‌وه هه‌وڵی خۆكوژی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئێدی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سله‌م سدیقی” ته‌مه ٢٣ ساڵ له چالاكانی مه‌ده‌نی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شاری ئێرانشاره و مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردووش به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كرا. به‌یانی سێشه‌ممه كاتێك بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ دیداری سه‌ردانی زیندان و نه‌خۆشخانه‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا و ڕێگه‌یان نه‌دا چاویان به ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێت.
