به پێی ڕاپۆرتی ئاسووشیتدپرس، ڕۆژی ههینی 21ی مانگی گەلاوێژ، بەرلە دەستپێکی وتار لەلایەن “سەلمان ڕوشدی” لە “ئەنستیتو چاتاکوا”ی نیۆیۆرك، لەلایەن هێرشبهرێكهوه بە مشت و چەقۆ هێرش کرایە سەری و برینداركرا.
خومەینی ساڵی 67 ی هەتاوی حوکمی کوژرانی “سەلمان ڕوشدی” دەرکردبوو و ڕایگەیاندبوو: ئەمە ئەرکێکە لەسەر ئەستۆی هەموو موسڵمانێک و خوێنی ئەم نووسەرە حەڵاڵە چونکە بێڕێزی بە محەمەد پێغەمبەری ئیسلام کردووە. جێگای ئاماژهیه كه هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی “سەلمان ڕوشدی” لەبهردەستدا نییە و هیچ زانیارییەکیش لەبارەی هێرشکەرەکە بڵاو نەبووەتەوە.