به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیمام جومعه‌ی شاری نه‌یشابوور به بیانوی پیرۆز كردنی ساڵی نوێ له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه له سه‌ر مه‌زاری خه‌یامی نه‌یشابووری، له هه‌وڵی ڕووخاندنی ئه‌و ئارامگایه‌دایه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شاری نه‌یشابوور سه‌ری ساڵی نوێیان به شادمانی و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه، له سه‌ر مه‌زاری خه‌یامی نه‌یشابووری له‌و شاره پیرۆز كرد، كۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوه‌كانی له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن و هه‌روه‌ها زه‌وتكردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له ئێران، هه‌وڵێكی زۆریان دا، به‌ڵام له لایه‌ن هێزی خه‌ڵكه‌وه هه‌وڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پووچه‌ڵ كرایه‌وه.