به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سپای پاسدارانی ڕژیم له شاره‌كانی سیرجان و یاسووج هه‌وڵێ داوه له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی كامیۆنی شۆفێرانی باهه‌ڵگر و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، ئه‌و مانگرتنه بشكێنێت.
به پێی زانیارییه‌كان، شۆفڵێكی سپای پاسداران له شارستانی سیرجان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كامیۆنه‌كان و چه‌ند ماشێنی له ناو بردووه. هه‌ر چه‌ند شۆفێرانی مانگرتوو هه‌وڵیان داوه ڕێگری لێ بكه‌ن، به‌ڵام زیانێكی زۆر به كامیۆنی چه‌ند شۆفێر گه‌یشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری یاسووج هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شۆفێرانی مانگرتووه و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان داوه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌رگرییان له مانگرتووان كردووه و پاش شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵهاتوون.