ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ژینگه‌پارێزانی چه‌ند شاری ئێران به كۆبوونه‌وه له گوێزه كوێری ئاویه‌ر له شاری سنه، سه‌دان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان چاند.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لایه‌نگرانی سرووشت، شاخه‌وانان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان و دیوانده‌ره له هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه به كۆبوونه‌وه له گوێزه كوێری ئاویه‌ر، مه‌راسمێكیان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه به‌ڕێوه‌برد و سه‌دان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له داوێنی ئاویه‌ردا چاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داویان له خه‌ڵك كرد پاكی و خاوێنی ژینگه‌ی كوردستان بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن كه‌س سرووشتی جوانی ئه‌و نیشتمانه له ناو ببات.