ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌كه‌ره‌كانی گرووپی ئانۆنیمۆس ماڵپه‌ڕه‌كانی پۆلیسی ئه‌منییه‌ت و وه‌زاره‌تی “سه‌مت“ی كۆماری ئیسلامیان هه‌ك كرد.
پێشتر گرووپی ئانۆنیمۆس له‌سه‌ر سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران هۆشداری دابۆوه به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و له چه‌ندین په‌یامدا كه بۆ ڕای گشتی بڵاویان كردبۆوه، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕیبوو. هه‌كه‌ره‌كانی گرووپی ئانۆنیمۆس له په‌یامێكدا كه بۆ به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی هه‌نارده‌یان كردووه ڕایانگه‌یاندووه كه كۆتایی به سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بێنن، خه‌ڵكی ئێران ئه‌و ڕژیمه گه‌نده‌ڵه‌ی ناوێت و ئێوه هێزه نیزامییه‌كان باشتره كه په‌یوه‌ست به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێران بن.