ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گرووپی هه‌كه‌ری “ئانۆنیمۆس” ئه‌كاونتی كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ڕژیمی هه‌ك كرد و پاره‌كانیانی گواسته‌وه بۆ ئه‌كاونتێك به‌ناوی خه‌ڵكی ئێران.
له په‌یامێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه هه‌كه‌ریه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، هۆشدار به به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ین ئه‌كاونته بانكییه‌كانیان قوفڵ كراوه و پاره‌كانیان گوازراوه‌ته‌وه بۆ حسابێكی دیكه كه به ناوی خه‌ڵكی ئێران كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی پوڵشوویی وه‌زیر و نوێنه‌ره‌كانی ڕژیم له وڵاتانی ئۆرووپایی له‌ده‌ستماندایه و له میدیاكانی جیهانه‌وه بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه و كارێك ده‌كه‌ین حوكمی قه‌زاییان بۆ وه‌ربگرین.