ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ماڵپه‌ڕه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن گرووپیكه‌وه به ناوی “شۆڕش تا ڕووخان” هه‌ك كرا و هه‌زاران به‌ڵگه ڕفێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی “شۆڕش تا ڕووخان” ئیمه‌یل و زانیاری شه‌خسی ١١ هه‌زار ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی هه‌ك كردووه و ڕۆژی ڕابردوو به‌شێكیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه. شایانی باسه كه پێشتریش چه‌ند ماڵپه‌ڕی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و ده‌وڵه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌لایه‌ن گرووپه سایبریه‌كانه‌وه هه‌ك كرابوو و ناسنامه و ناونیشانی هه‌زاران كارمه‌ندی ڕژیم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه.
