به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا له زیاتر له ٦٠ شار و شارۆچكه‌ی ئێران و كوردستان، خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕیون و ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه.
به پێی ئاماره‌كان، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و له درێژەی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیبه‌فرانباری ئه‌مساڵدا، چه‌ندین هاووڵاتی ناڕازی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردوو، ٥٨٢ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه كۆمه‌ڵێك له برینداران له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدان. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشم، داخستنی ڕێگاكان، ڕووخاندن و سووتاندنی ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها داخستنی دوكانه‌كانیان، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تاكه ڕێگای باشتر بوونی
