ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگێراو له ٤٨ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ هه‌شتاده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون.
به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌دان به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر به‌ندی زیندانیانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار و مانگرتنی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوان له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوت، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه هه‌روه‌ها بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی سێ به‌ندكراویان له زیندانی ورمێ به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ بوون.