فه‌تحۆڵڵا به‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌لانیكه‌م پێنج ملیۆن كرێكاری ژێرزه‌وینیمان له ئێران هه‌یه كه هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی چاودێرییان ناكات و له هه‌موو مافێك بێبه‌شن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زیاتر له پێنج ملیۆن كرێكاری ژێرزه‌وینی له كارگه ژێرزه‌مینیه‌كان به‌بێ چاودێری كار ده‌كه‌ن. خاونكار قه‌راردادی له‌گه‌ڵیان دا وادژۆ نه‌كردووه و حه‌قی سه‌نه‌وات و بیمه و مه‌زایاكانی دیكه وه‌ر ناگرن. ئه‌و كرێكارانه به‌هۆی هه‌ژاری ڕوو له‌و كاره نایاساییه ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو شێویه‌ك سووۆ ئیستیفاده‌یان لێ ده‌كرێت.