به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، له كۆی گشتی ٢٦ ملیۆن خێزانی ئێرانی، ٨ ملیۆن خێزان مه‌سكه‌نیان نییه و كرێنشینن یان له شوێنی نائه‌من دا ده‌ژین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ٨ ملیۆن خێزانه به‌هۆی گرانی كرێ خانوو ناچار به په‌راوێزنشینی، سه‌ربان نشینی، ماتۆڕخانه نشینی، ئۆتوبووس نشینی، گۆڕنشینی، كارتونخه‌وی، یه‌كجێنشینی له‌گه‌ڵ چه‌ند بنه‌ماڵه له مه‌سكنی نائه‌من و كۆخنشینی بوون. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی دونیای ئێقتیساد، له ساڵی ١٤٠٠ دا زیاتر له ٥٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران تووشی فه‌قری مه‌سكه‌ن بوون و ئاماره‌كان ٧ هێنده‌ی مامناوه‌ندی جیهانییه.